چوارهه‌مین پـێـنجشه‌ممه‌ی مانگی یازده ڕۆژی سـوپاس‌گوزاری نیشـتیمانیـیه له نێو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا. ئه‌م نه‌ریته نه‌ریتێـکی زۆر دێرینه و مێژۆکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌یشـتنی یه‌که‌مین گرووپی ئینگلیزی، ئه‌وانه‌ی هاتبوون له ئه‌مه‌ریکای باکوردا نیشـته‌جێ بـبن. ئه‌م کۆچبه‌رانه دوای یه‌که‌مین به‌رهه‌می فره‌ی سه‌رکه‌وتوویان له‌سه‌ر خاکی نوێ بۆ گێڕانی ئاهه‌نگی به‌رهه‌می زۆریان و سـوپاس‌گوزاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته خڕبوونه‌وه.
ڕۆژی سـوپاس‌گوزاری که ده‌که‌وێته وه‌رزی پایـیز زۆ لایه‌نی هاوشـێوه‌ی له‌گه‌ڵ گێڕانی بۆنه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی له‌گه‌ڵ که‌لتوری وڵاتانی دیکه‌دا هه‌یه، وه‌ک بۆنه گێڕانی چوونگ تووی ڤێتنامی و هه‌روه‌ها بۆنه‌ی ڤیسـتیڤاڵی سـاڵانه‌ی ناسـراو به یام له وڵاتی گانا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی سـوپاسگوزاریدا خواردنی عه‌له‌شیش بۆ ئێواره‌خوان بۆته نه‌ریتێـک، هاوکات له‌م بۆنهیهشـدا ئه‌ندامانی خانه‌واده‌کان کۆده‌بنه‌وه بۆ ته‌ماشـاکردنی گه‌مه‌ی فووتبۆڵ و نمایشی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌و بۆنه‌یه، به‌ڵام خهسـڵهتێـکی تایبه‌ت به‌و ڕۆژه هه‌یه که به زه‌قی بۆنه‌یه‌کی ئهمهریکایییه. ئه‌م بۆنه‌یه ڕۆژی سـوپاس‌گوزاری له‌گه‌ڵ بۆنه‌ی 4 ی مانگی حه‌وت، واته ئه‌و ڕۆژه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی خۆی له به‌ریتانیای مه‌زن ده‌گێڕێت، ئه‌م دوو بۆنه‌یه ڕۆژی پـشـووی نیشـتیمانین ئه‌وه‌ی تیایاندا بێ گوێدان به بڕوای ئاینی و سـیاسی و نه‌ژادی هه‌مووان له نێو ئامانجێـکی هاوبه‌شـدا له ئامێزده‌گرێت.
هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژه‌دا کاتی ئه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵـکان له ئه‌مه‌ریکا ئاوڕێـک له ڕووداوه‌کانی ئه‌و سـاڵه بده‌نه‌وه و بیر له ڕابردوو بکه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها بیر له ئاینده‌ش. کێشه ئابووریـیه‌کان ئه‌وانه‌ی هێشـتا به‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها زۆربه‌ی جیهانی گرتووه هه‌ر بۆیه ڕه‌نگه نادڵنیایی له‌مه‌ڕ سـاڵی 2010 دا له بیر و هزری چه‌ندان کهسـاندابێت. سه‌رۆکی ئه‌و ده‌مه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌بره‌هام لینکن یه‌که‌مین بۆنه‌ی فه‌رمی ڕۆژی سـوپاس‌گوزاری له تافی بارودۆخێـکی ناله‌باری هاوشـێوه‌ی ئهمڕۆدای ڕاگه‌یاند که جه‌نگی ناوخۆی ئه‌مه‌ریکا بوو.
به‌ڵام به گوێره و هه‌روه‌ها هاوشـێوه‌ی نه‌ریتی باو و باپـیرانی پـێشـووی کۆلۆنیاکان ئهمهریکایییهکان له ڕاستیدا که‌سـانی گه‌شبینن. ئه‌مڕۆ هه‌ر وه‌ک ڕابردوو ئهمهریکایییهکان له‌گه‌ڵ هاوڕێـیان و خانه‌واده‌کان ده‌چنه دۆخی ڕۆژی سـوپاس‌گوزاری بۆ پـیرۆزکردنی ژیان و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی ژیانی ئاینده له خاکێـکی ئازاد‌دا.