له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا که هێشـتا کێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر نه‌کراون، وێڕای ناکۆکیـیه‌کان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردن و دابه‌شـکردنی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق له نێوان پـێـکهاته‌ی کورد و عه‌ره‌بی عێراقیدا، هاوکاتی سه‌یرکردنی یه‌کتر به چاوی گومانه‌وه، دکتۆر عه‌لی ده‌باغ ده‌مڕاستی حکومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کانی پـێـکهاته‌ی کوردی له باکوری وڵاته‌که‌دا بۆ پـێـکهێنانی لهشـکرێـکی کوردی هه‌نگاوێـکی نا ده‌سـتوریـیه.
مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم کوردستانی عێراق هاوکاتی مه‌راسیمی سـوێندخواردنی یاسایی کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که ده‌بێت هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نه سـیاسیـیه‌کاندا نه‌مێنێت و بکه‌وێته ژێر ڕکێڤی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه.
سه‌رۆکی هه‌رێم له پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌م دوایـیهشی له‌گه‌ڵ جێـگری سه‌رکرده‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له عێراق، یه‌کخسـتنی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتانی دووباره کرده‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌کی و ناوه‌کیش کاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێنا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان کردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:45 خوله‌كه.