Accessibility links

عارف نادری ده‌ڵێت ئۆباما ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌ ئێران داوه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگی به‌ ئۆپـۆزیسـیۆن نه‌داوه‌


گۆڤاری تایم ڕۆژی سێشه‌ممه‌ وتارێـکی ڕۆژنامه‌وان ڕۆبن ڕایتی Robin Wright بڵاوکرده‌وه‌ به‌ ناونیشـانی " بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئێران داوای یارمه‌تی له‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن."

ڕۆبن ڕایت ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ پـێنج مانگه‌ ئۆپـۆزیسـۆنی سه‌وزی ئێران له‌ ناڕه‌زایی‌یه‌کانیان به‌رده‌وامن و ئێسـتا به‌ مه‌به‌سـتی داوای یارمه‌تی له‌ ڕێـگه‌ی که‌ناڵی په‌یوه‌ندی گشـتی و تایبه‌تیـیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن. ده‌شڵێت له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما چه‌ندین په‌یامی پـێـگه‌یشـتووه‌ که‌ تیایدا داواده‌کرێت هه‌ڵوێسـتی توندتر به‌رامبه‌ر به‌ پـێشـێلکرنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێراندا وه‌ربگرن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عارف نادری ڕۆژنامه‌نووس و شیـکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کاروباری ئێران کردووه‌. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:26 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG