ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕێـکه‌وتی 19 ی یازده کۆنگریهک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌سـتیپـێـکرد.
له‌و کۆنگره‌یه‌دا سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌یاد سـامه‌ڕائی و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان دکتۆر که‌مال که‌رکوکی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌ست و په‌رله‌مانتاری عێراق و کوردسـتان تیایدا به‌شـداریـیان کرد.
ڕزگار عه‌لی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک یه‌ک له به‌شـداربووانی کۆنگره‌که‌یه.
هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵدا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:25 خوله‌كه.