Accessibility links

پانۆراما: هه‌رێمی کوردسـتان و ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شـداریکردن له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراقدا


هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بڕیاری داوه‌ ئه‌گه‌ر بێت و دابه‌شـکردنی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق به‌و شـێوه‌یه‌ بێت که‌ کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کان دیارکردووه‌ ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ بایکۆتی هه‌ڵـبژاردن بکات.

کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاری و داتاکانی فۆرمی دابه‌شـکردنی خوارده‌مه‌نی ئه‌و ڕێژانه‌ی داناوه‌ بۆ پارێزگاکانی عێراق.

ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش هاو هه‌ڵوێستیـیه‌کی له‌ نێوان لایه‌نه‌ جیاجیاکانی هه‌رێمی کوردسـتاندا دروست‌کردووه‌.

لێره‌دا پـرسیاری سه‌ره‌کی دێته‌ کایه‌، به‌شـداریکردن یان نه‌کردن له‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌ی عێراقدا کامیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورددایه‌؟

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 13:23 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG