ڕێـکخراوی په‌یامنێرانی بێ سـنوور ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێران 3 ڕۆژنامه‌وانی تریان ده‌سـتگیرکردووه له میانه‌ی هه‌ڵـمه‌تێـکی سه‌رکوتکردندا له دژی ڕاگه‌یاندنی بێ لایه‌ن.
ڕێـکخراوی ناوبراو بنکه له پاریس ده‌ڵێت له دواترین سه‌رکوتکردندا حکومه‌تی ئێران ڕۆژنامه‌وان ئاکۆ کوردنه‌سه‌بیان ده‌سـتگیرکردووه.
به‌ڕێز کوردنه‌سه‌ب کارمه‌ندی بڵاوکراوه‌ی هه‌فتانه‌ی ناسـراو به کرفتۆ بوو ئه‌وه‌ی سـاڵی ڕابردوو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێرانه‌وه داخرابوو.
ڕێـکخراوی په‌یامنێرانی بێ سـنوور ده‌ڵێت له 12 ی ئه‌م مانگه‌دا ناوبراو ده‌سـتگیرکرا له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دانی سـیاسه‌تمه‌دارێـکی گه‌نجێـکی کورد له شـاری سه‌نه‌نده‌ج پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی ئێران.
هه‌مان ڕێـکخراو ڕایگه‌یاند له‌م دوایـیه ئێران نووسه‌ری ماڵپه‌ڕێـکی ئێرانی ناسـراو به ڕۆژنامه‌وان له پـێناو ئاشـتیدا مه‌زده‌ک عه‌لی نازه‌ریـیان ده‌سـتگیرکردووه.
له 14 ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێز نازه‌ری به ته‌له‌فون ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی ئاگادارکردبۆوه که ده‌سـتگیرکراوه، به‌ڵام ڕێـکخراوه‌که زانیاری سه‌باره‌ت به شـوێن و کاتی ده‌ستگیرکردنی ناوبراویان لا نیـیه.
ڕێـکخراوی په‌یامنێرانی بێ سـنوور ده‌شڵێت له 29 ی مانگی ده‌ی ڕابردوودا ڕۆژنامه‌وانی ئێرانی سێهه‌م ڕه‌حیم غوڵامی ده‌سـتگیرکرابوو. ناوبراو نووسه‌ری چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی خۆجێی شـاری ئه‌رده‌بیلی باکوری ڕۆژئاوای ئێران بووه.