نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌سـتی‌کردووه به کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لووتکه‌یی سێ ڕۆژی له ڕۆما که سه‌باره‌ت به خۆراکی جیهانیـیه و کاربه‌ده‌سـتانی UNده‌ڵێن یه‌ک ملیار که‌س له جیهاندا هه‌موو شه‌وێـک به برسێتی ده‌نوون.
له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا ڕێبه‌رانی جیهان له ته‌ک سـتراتیژیـیه‌تێـکی نوێ‌دا کۆبوونه‌ته‌وه بۆ کۆمه‌کردنی وڵاتانی هه‌ژار به‌وه‌ی یارمه‌تی بواری کشـتوکاڵی له وڵاتانی به‌ره‌و ڕسـکان‌چوودا زیادبکرێت.
به‌ڵام وڵاتان له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌گه‌یشـتنه به‌رئه‌نجامێـک بۆ دابینکردنی ئه‌و 44 ملیار دۆلاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به پـێویسـتی ده‌زانێت سـاڵانه دابین‌بکرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی برسێتی و هه‌ژاری له جیهاندا.