باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له به‌یژین له‌گه‌ڵ هو ژینتا‌و سه‌رۆکی چیندا کۆبۆته‌وه پاش ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌کانی تایبه‌ت به ئازادی سیاسی و ئاینی له‌گه‌ڵ خوێندکارانی چیندا باسـکرد.
سه‌رۆکی چین سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به کاتی به‌یژین میوانداری ئێواره‌خوانێـکی کرد بۆ سه‌رۆک ئۆباما.
له کارنامه‌ی سبه‌ی سێشهممهشـدا ژماره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی تر هه‌ن کاتێـک سه‌رۆک ئۆباما و ڕێبه‌رانی چین که‌وا چاوهڕواندهکرێت گفتوگۆ له‌سه‌ر گۆڕانی که‌شوهه‌وا و بازرگانی و کۆریای باکور و هه‌روه‌ها ئێرانیش بکرێت.
کاربه‌ده‌سـتان له کۆشـکی سـپی گوتوویانه سه‌رۆک ئۆباما به جیاش باس له مه‌سه‌له‌ی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات.
سه‌رۆک ئۆباما زوویه‌کی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه و له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ خوێندکارانی چیندا باسی له مافه‌کانی مرۆڤیش کردووه و گوتوویه‌تی پـێویسـته وڵاتان ڕێزی یه‌کتر بگرن و نابێت وڵاتێـک شـێوازی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی یان سیسـتمی خۆی بسهپـێنێته سه‌ر وڵاتێـکی تر.
له کۆبوونه‌وه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ خوێندکارانی چیندا سه‌رۆک ئۆباما وه‌ڵامی پـرسیاره‌کانی ئاماده‌بووانی داوه‌ته‌وه که له لایه‌ن خه‌ڵـکه‌وه له ڕێی ماڵپه‌ڕه‌کانی ئنته‌رنێته‌وه خرابوونه ڕوو.
حکومه‌تی چین به وریایییه‌وه کۆنتڕۆڵی ڕووماڵکردنی میدیای کردبوو بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی هه‌سـتیاری تایوانیش سه‌رۆک ئۆباما گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی له سیاسه‌تی یه‌ک وڵاتی چین ده‌کات و هیوای خواست په‌یوه‌ندیـیه‌کانی چین و تایوان په‌ره‌سه‌ندن به‌خۆوه بـبینێت.
له ده‌می پـرسیاره‌کاندا سه‌رۆک ئۆباما وه‌ڵامی پـرسیارێـکی نه‌دایه‌وه که تایبه‌ت بوو به فرۆشـتنی چه‌ک به تایوان.