سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له دره‌نگانێـکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گه‌یشـتۆته چین که له‌وێدا چاوهڕواندهکرێت له‌سه‌ر باری ئابووری و گۆڕانی که‌ش وتووێژ بکات.
ئۆباما سه‌ردانه‌که‌ی له شه‌نگهایه‌وه ده‌سـتپـێـده‌کات و بڕیار وایه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ران و خوێندکارانی زانکۆکان‌دا له ڕۆژی دووشه‌ممه کۆبـبێته‌وه.
کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت بڕیار وایه سه‌رۆک له‌گه‌ڵ خوێندکاره‌کاندا له باره‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و چیندا قسه بکات. پاشـان وه‌ڵامی ئه‌و پـرسیارانه بداته‌وه که له لایه‌ن خوێندکاران و که‌سـانی تر که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه جۆراوجۆره‌کاندا کردوویانه.
پاشـان ئۆباما به‌ره‌و به‌یژین ده‌که‌وێته‌ڕێ بۆ کۆوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی چینی.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت واشـنتن خه‌ریکی قۆڵکردنی پهیوهندیـیهکانێتی له‌گه‌ڵ چیندا.