Accessibility links

کۆسـۆڤۆ یه‌که‌م هه‌ڵـبژاردنی خۆی له‌ پاش سه‌ربه‌خۆیی‌بوونی ئه‌نجام‌ده‌دات


له‌ کۆسـۆڤۆ بنکه‌کانی ده‌نگدان کراونه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌که‌مین جاره‌ له‌وه‌تای سـاڵی 2008 وه‌ که‌ زۆرترایه‌تی ئه‌لبانی نه‌ژاده‌کان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له‌ سڕبیا ڕاگه‌یاند.

له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا زیاتر له‌ 1.5 ملیۆن که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵـبژاردنی شـاره‌وانیـیه‌کان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانیـیه‌کان بۆ شـار و شـارۆچکه‌کانی کۆسـۆڤۆ که‌ ژماره‌یان 36 شـاره‌وانیـیه‌.

74 پارتی سـیاسی و ڕێـکخراوی سڤیلی به‌شـداریـیان له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا کردووه‌ که‌ هه‌ندێـکیان کاندیدی سـڕبین. وه‌لێ دانیشـتووانی سـڕبی له‌ کۆسـۆڤۆ که‌ که‌مایه‌تین هه‌ڕه‌شه‌ی به‌شـداری‌نه‌کردنیان کردووه‌ له‌م ده‌نگدانه‌دا.

وه‌هاش چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌نجامه‌ به‌رایی‌یه‌کان پاش داخسـتنی سـندوقه‌کانی ده‌نگدان به‌ چه‌ند کاتژمێرێـک ڕابگه‌یه‌ندرێن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG