ڕێبه‌رانی 21 وڵاتی سه‌ر ئۆقیانوسی پاسیفیک ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌سـتیان به کۆبوونه‌وه‌که‌یان له سینگاپـور کرد به مه‌به‌سـتی تاووتوێـکردنی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئابووری جیهانی و گه‌شه‌پـێدانی بازرگانی ئازاد.
ڕێبه‌رانی ڕێـکخراوی هاوکاری دارایی ئاسـیا پاسیفیک ناسـراو به APEC ڕایانگه‌یاند هێشـتا ڕه‌وشی ئابووری جیهانی له بارێـکی هه‌سـتیار دایه و هه‌وڵی زیاتر پـێویسـته بۆ گه‌شه‌پـێدانی ئابووری.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له میانه‌ی یه‌که‌م گهشـتیدا بۆ ئاسیا وه‌کو سه‌رۆک له ژاپـۆنه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێـکدا گه‌یشـته سینگاپـور به مه‌به‌سـتی به‌شـداریکردن له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی APEC .
به‌ڕێز ئۆباما ئه‌مڕۆ شه‌ممه له لایه‌ن هه‌ندێـک له ڕێبه‌رانی APEC وه ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا به هۆی ئه‌وه‌ی سـیاسه‌تی بازرگانی ئازادی گۆڕیوه.
سه‌رۆکی مه‌کسیکۆ فلیپ کالدیرۆن ئاماژه‌ی به‌وه دا که واشـنتن به پـێـچه‌وانه‌ی بازرگانیـیه‌وه ده‌ڕوات و هاوکات سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤیش شـتێـکی هاوشـێوه‌ی گوت.