کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ده‌ڵێن چالاکخوازێـکی کوردیان له‌سێداره‌داوه که سـزای مردنی ناڕه‌زایی و توڕه‌بوونی کۆمه‌ڵه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی لێـکه‌وتۆته‌وه.
ده‌زگای فارسی نیمچه فه‌رمی ئێرانی له‌سه‌ر زاری به‌رپـرسێـکی دادگای ناوخۆ گوتی ئیحسـان فه‌تاحیان له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا له به‌ندیخانه‌ی سـنه له هه‌رێمی کوردی خۆرئاوای ئێران‌دا له‌سێداره‌دراوه.
به‌رپـرسه‌که گوتی فه‌تاحیان به تۆمه‌تی هه‌ڵوێستی دژ ئاسایشی وڵاته‌که و هه‌ڵـگرتنی چه‌ک تاوانبارکرابوو.
فه‌تاحیان له مانگی ته‌موزی سـاڵی پاره‌وه ده‌سـتگیرکرابوو به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له گرووپی کۆمه‌ڵه‌ی ئۆپـۆزیسـیۆنی کوردی که بۆ ماوه‌ی ده‌یه‌ها ساڵه له هه‌رێمی کوردی ئێران هاوسـنوور له‌گه‌ڵ عێراقدا یاخیـبوون.
کۆمه‌ڵه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی که بریتیـیه له ئه‌منستی ئنتهرناشـناڵی بنکه له له‌نده‌ن داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی کردبوو که فه‌تاحیان له‌سێداره نه‌درێت.