ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌رله‌مانی تورکیا بڕیاره باسی ڕیفۆرم بکات که سه‌باره‌ت به بردنه سه‌ری باری مافه‌کانی که‌مینه‌ی کوردان و هاندانی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد که چه‌که‌کانیان دابنێن.
کورده‌کان زۆر جار سـکاڵا ده‌که‌ن که تورکیا جیاوازی ده‌کات. سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان بۆ ئۆتۆنۆمی له باشوری خۆرهه‌ڵاتی تورکیا بۆ ماوه‌ی 25 سـاڵان شه‌ڕیان کردووه و زیاتر له 40 هه‌زار که‌س له‌و کێشه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
به‌ڵام پـلانی ڕیفۆرمی حکومه‌تی تورکیا که زیاتر به دهسـپـێشـخهری کوردی ناسراوه، گه‌لێـک له نه‌ته‌وه پهرسـتانی تورکیا و سـیاسهتوانانی ئۆپـۆزیسـیۆنی توڕه کردووه. ئه‌وان ده‌ڵێن حکومه‌ت له به‌رامبه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد دانه‌واندن ده‌کات.
چه‌ند و چۆنی ئه‌م ڕیفۆرمه پـێشـنیازکراوانه هێشـتا ئاشـکرا نه‌بووه.