سه‌رۆک کۆمار باراک ئۆباما پـێـشـهنگی ڕێوڕه‌سـمێـکی بیره‌وه‌ری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌یه له بنکه‌ی فۆرت هوود که تیایدا به‌شـداری کردووه که حه‌وتووی ڕابردوو له ماوه‌ی ته‌قه‌یه‌کدا 13 که‌س له‌و شـوێنه‌دا کوژران.
به‌ڕێز ئۆباما و خێزانی میشێل خۆبه‌خۆ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانی قوربانیـیان کۆده‌بنه‌وه. هه‌م ئۆباما و هه‌م خێزانی چاویان به سه‌ربازه برینداره‌کانی دیکه و بنه‌ماڵه‌کانیان له ناوه‌ندی ده‌رمانی له‌شـکری دارناڵ فۆرت هوود ده‌که‌وێت.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن چه‌کداره‌که نیداڵ مالک حه‌سه‌ن دکتۆرێـکی له‌شـکریـیه و له ماوه‌ی پار و ئه‌مسـاڵ له نێوان 10 تا 20 ئیمه‌یڵی له‌گه‌ڵ مه‌لایه‌کی موسـڵمانی توندڕه‌و له یه‌مه‌ن ئاڵوگۆڕکردووه که ناسراو به‌وه‌ی دژی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بێت.
مه‌لاکه به ناوی ئه‌نوه‌ر له مزگه‌وتێـک له ئیاله‌تی ڤێرجینیادا وانه‌ی گوتۆته‌وه و حه‌سه‌نیش تیایدا به‌شـداری کردووه.