له 20 هه‌مین سـاڵیادی ڕووخاندنی دیواری به‌رلین خه‌ڵکی ئه‌ڵمانیا به نوێژ و نزا و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی سـاته‌کانی خۆشی ئازادی یادی ئه‌و بۆنه‌یه ده‌که‌نه‌وه.
ڕاوێـژکاری ئه‌ڵمانیا خانم ئه‌نگێلا مێرکڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک هۆرست کۆهله‌ر و ڕێبه‌رانی دیکه ڕۆژه‌که‌یان به نوێژ و نزا له کڵێسـای جێثسهمێن ده‌سـتپـێـکرد. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن له نێو ئه‌و به‌رپـرسـه باڵایانه‌دا بوو که له‌و ڕێوڕه‌سـمه‌دا ئاماده‌بوون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و کڵێسـایه خاڵی کۆبوونه‌وه و ده‌سـتپـێـکردنی خۆپـیشـاندان و ڕێـپـێوانی ئۆپـۆزیسـیۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌رلین بوو له سـاڵی 1989 دا.
سه‌د هه‌زار که‌س گه‌یشـتوونه‌ته به‌رلین بۆ به‌شـداریکردن له ئاهه‌نگه‌کاندا که وه‌ک کاربه‌ده‌سـتانی به‌رلین پـێی ده‌ڵێن " ڤیسـتیڤاڵی ئازادی."
له ئاهه‌نگه‌کاندا کۆنسێرتی میوزیکی ڕاک و یاری ئاگرین ده‌کرێت. هێڵێـکی درێژیش له پـۆستهر به شـێوازی پـولی دۆمینه‌ی قه‌باره گه‌وره به دوای یه‌کدا له شوێنی دیواری به‌رلیندا ڕێزکراون.
هه‌روه‌ها شه‌وه‌که‌ی ڕێوڕه‌سمی نوێژ و نزا و مۆم داگیرسـاندن بۆ ئه‌و 136 که‌سه بهڕێوهدهچتێت که له هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و دیواره‌دا له نێوان سـاڵه‌کانی 1961 بۆ 1989 دا کوژران.
ڕووخاندنی ئه‌و دیواره ڕێی له به‌رده‌م یه‌کبوونه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا خۆشکرد و تا به فه‌رمی له 3 ی مانگی ده‌ی 1990 دا هاته دی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن سه‌رۆکایه‌تی شـاند‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات له‌و ڕێوڕهسـمانهی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ئه‌ڵمانیا سـازده‌کرێت.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه خانم هێله‌ری له ئێواره خوانێـکدا گوتی ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه ئهوروپایییهکانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی ئه‌مڕۆی وه‌ک توندڕه‌وی و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی و گۆڕینی سه‌قای زه‌وی هه‌مان ئه‌و هێز و توانایه‌ی خۆیان نیشـان بده‌ن که له سه‌رده‌می شه‌ڕی سـاردا نیشـانیان دا و وایکرد سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنن.