ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئۆسكار فرناندز تارانكۆ گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌وێ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای عێراقدا کۆبۆوه. وه‌ک له کاتی خۆیدا باس کرا ئه‌و به مه‌به‌ستی لێـکۆڵینه‌وه له‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه‌ی له 19 ی هه‌شت و 25 ی ده که له به‌غدا ڕوویاندابوو هاتووه. به‌ڵام هۆشـیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت نه‌خێر ئه‌و بۆ لێـکۆڵینه‌وه نه‌هاتبوو به‌ڵکۆ بۆ گوێگرتن له کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی هاتبوو سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وانه، ئه‌ویش تا ڕاپـۆرتێـک ئاماده‌بکه‌ن و پاشـان له‌سه‌ری بڕیار بدرێت چ هه‌نگاوێـک پـێویسته وه‌ربگیرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:53 خوله‌كه.