تا ئێسـتاشی له‌گه‌ڵدابێت په‌رله‌مانی عێراقی نه‌گه‌یشـتۆته ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی یاسای هه‌ڵـبژاردنی وڵاته‌که که بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌کدا له عێراق هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری بکرێت. هاوکات کۆمسـیۆنی هه‌ڵبژاردن ئاگاهی ده‌دات، ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و به‌رنووسی یاسایه په‌سه‌ند نه‌کرێت ده‌شێت بـبێته مایه‌ی دواخسـتنی هه‌ڵبژاردنه‌کان.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌م پـێشـهاتانه‌وه زۆر که‌س ترسیان لێ‌نیشـتووه ئه‌و دواخسـتنه یان نه‌کردنی هه‌ڵبژاردن و یانیش ته‌نانه‌ت نه‌گه‌یشـتنه ئه‌نجامێـک له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردن له‌وانه‌یه عێراق ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕێـکی ناوخۆیی هاوشـێوه‌ی ئه‌وه‌ی دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ری بـبێته‌وه.
که تا ئێسـتا ئه‌م یاسایه په‌سه‌ند نه‌کراوه ته‌گه‌ره‌کانی به‌رده‌م په‌سه‌ندکردنه‌که‌ی ده‌بێت چی بن؟.. ناوه‌کیـیه یان ده‌ره‌کیـیه؟.. گرفتی یاسایـین یان ته‌گه‌ره‌ی سیاسی نێوان لایه‌نه‌کانی عێراقه؟.. ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری کردنی هه‌ڵبژاردن چ جۆره کاریگه‌ریـیه‌کی ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی عێراقه‌وه و ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته فره نه‌ژاده به‌ره‌و کوێ ده‌بات؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسیاری دیکه هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزه‌ی کردووه:
محه‌مه‌د ئه‌بو به‌کر ئه‌حمه‌د، به‌ڕیوه‌به‌ری گشـتی ڕاگه‌یاندن له په‌رله‌مانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 50 خوله‌که.