سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانی گۆردن بڕاون ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی پـشـتگیری جه‌ماوه‌ری به‌ریتانی بۆ جه‌نگی ئه‌فغانی له که‌مبوونه‌وه‌دایه، به‌ڵام حکومه‌تی به‌ریتانیا له وابه‌سـته‌یی و به‌ڵێنی خۆی بۆ ئه‌رکی له‌و جه‌نگه‌دا هه‌ر به‌رده‌وامده‌بێت.
له وته‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا له له‌نده‌ن به‌ڕێز بڕاون گوتی هه‌ڕه‌شه سه‌ره‌کیـیه‌کانی که ڕووبه‌ڕوی وڵاته‌که‌ی ده‌بنه‌وه سه‌رچاوه‌کانیان له ئه‌فغانسـتان و پاکسـتانه. گوتیشی هه‌ر بۆیه به‌ریتانیا ده‌سـتبه‌رداری ئه‌و ئه‌رکه‌ی نابێت و به‌جێی ناهێڵێت.
له درێژه‌ی وته‌که‌یدا سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانی گوتیشی ئه‌و به حامید کارزای سه‌رۆکی ئه‌فغانی گوتووه کۆمه‌ک و پشـتگیری به‌ریتانیا بۆ ئه‌فغانسـتان به‌نده له‌سه‌ر توانای ڕابه‌رایه‌تی ئه‌فغانی له به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه زیادبوونی ژماره‌ی کوژراوان و بریندارانی سه‌ربازی له ئه‌فغانسـتان بۆته مایه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی پـشـتگیری له به‌ریتانیا بۆ جه‌نگ له ئه‌فغانسـتان.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له ده‌مێـکی پـێشوهختی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پـێـنج سه‌ربازی به‌ریتانی به ده‌سـتی هێزی پـۆلیسی ئه‌فغانی کوژران. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه به‌ریتانیانه‌ی له ئه‌فغانسـتاندا نیشته‌جێکراون به نزیکه‌ی 9 هه‌زار سه‌رباز مه‌زه‌نده ده‌کرێن. له سـاڵی 2001 وه 230 سه‌ربازی به‌ریتانی له ئه‌فغانسـتاندا کوژراون.