دکتۆر تاهیر عه‌بدوڵڵا هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروسـتی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شـایان پاشـا ده‌ڵێت تا ئێسـتا یه‌کلا بۆته‌وه که 8 که‌س له هه‌رێمی کوردسـتاندا تووشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای H1N1 بوون. ده‌شڵێت له هه‌موو شـاره‌کانی کوردسـتان ڕێ‌وشـوێنی پـێویست گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌که و داوده‌رمانی پـێویسـتمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی 250 هه‌زار نه‌خۆش هه‌یه.
هه‌روه‌ها دکتۆر تاهیر ده‌ڵێت تا ئێسـتا کوتانی دژی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه نه‌گه‌یشـتۆته نه‌خۆشـخانه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان و بڕیاره وایه عێراق له‌م ماوه‌یه کۆمه‌ڵێـک کوتان هاورده بکات و له سه‌دا 17 یمان بداتێ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:29 خوله‌كه.