نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت 600 له ئه‌ندامانی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌فغانسـتان به‌هۆی نیگه‌رانی ئاسایشیـیه‌وه به شـێوه‌یه‌کی کاتی ده‌گوێزێته‌وه.
وته‌بێژێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی ڕێـکخراوه‌که بڕیاری داوه نزیکه‌ی نیوه‌ی 1100 کارمه‌نده‌که‌ی له ئه‌فغانسـتانن به‌ره‌و شـوێنێـکی پارێزراوتر له ناو وڵاته‌که‌دا بگوێزێته‌وه.
له هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌کدارانی تاڵیبان له میانه‌ی هێرشـکردنێـکیان بۆ سه‌ر میوانخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له کابول پـێـنج کارمه‌ندی بیانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان کوشـتبوو.
هه‌ر له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا هێزه‌کانی ناتۆ ڕایانگه‌یاند سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی له میانه‌ی هێرشـکردنی میلیشـیاکان بۆ سه‌ر کاروانێـکی ناتۆ له خۆرئاوای ئه‌فغانسـتاندا گیانی له‌ده‌سـتدابوو.
ناتۆ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هێزه‌کانیان چه‌ند میلیشـیایه‌کی گومان لێـکراوان له هه‌رێمه‌کانی وه‌رده‌ک و خۆست کوشـتووه.
هاوکات سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا گۆردن بڕاون ده‌ڵێت پابه‌ندبوونی وڵاته‌که‌ی بۆ شه‌ڕ له ئه‌فغانسـتاندا ده‌مێنێته‌وه سه‌ره‌ڕای کوشـتنی پـێـنج سه‌ربازی به‌ریتانی و پـۆلیسسێـکی ئه‌فغانی له هه‌رێمی هێلماند له باشور له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا.