ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ هانی ئه‌ندامانی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکای داوه بۆ گرتنه‌به‌ری کرده‌ی کاریگه‌ر سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆڕانی که‌ش‌وهه‌وای زه‌مین.
خانم مێرکڵ که هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌سـتی به خولی دووه‌می ده‌سه‌ڵاتی کرد ئه‌مڕۆ وتارێـکی پـێشـکه‌ش به خانه‌ی نوێنه‌ران و سیناتی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا له واشـنتنی پایته‌خت کرد.
خانم مێرکڵ له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا پـشـتوانی وڵاته‌که‌ی بۆ ئاسایشی ئه‌فغانسـتان و ئیسرائیل دووپات کردووه. گوتیشی بوونی چه‌کی ناوه‌کی به ده‌سـتی ئێران شـتێـک نیـیه قبوڵ بکرێت.