حکومه‌تی عێراق به فه‌رمی کۆنتراکتێـکی 20 سـاڵانه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای هاوبه‌شی به‌ریتانی- چینی‌دا مۆرکردووه و به مه‌به‌سـتی فره‌کردنی به‌رهه‌می نه‌وتیـیه له کێڵگه نه‌وتیـیه مه‌زنه‌کانی باشوری عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ حسێن شـه‌هرسـتانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق سه‌وداکه‌ی ته‌واوکرد و به‌و جۆره مافی وه‌به‌رهه‌مهێنانی دایه کۆمپانیای BP ی به‌ریتانی و هه‌روه‌ها CNPC ی چینی تا کار له کێڵگه‌ی ڕومه‌یله‌دا بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه کێڵگه‌ی ڕومه‌یله یه‌کێـکه له گه‌وره‌ترین کێڵگه نه‌وتیـیه‌کانی جیهان و مه‌زه‌نده ده‌کرێت بڕی 18 ملیار پـۆشکه نه‌وتی خاوی تێدابێت و هه‌نووکه هه‌مان ئه‌م کێڵگه‌یه نزیکه‌ی نیوه‌ی کۆی گشـتی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراقی به‌رهه‌م ده‌هێنێت که نزیکه‌ی 2.5 ملیۆن پـۆشه‌که نه‌وتی خاوه له ڕۆژێـکدا.