سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شـانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له ئۆپـۆزیسـیۆنی ناو وڵاته‌که‌یان کردووه که پـێیان گووتوون ئه‌گه‌ربێت و خۆپـیشـاندانه‌کانی سیـههمین سـاڵیادی داگیرکردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له تاران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی حکومه‌ت بقۆزنه‌وه ئه‌وا دووچاری سـزای توند ده‌بن.
عارف نادری ڕۆژنامه‌نووس و چالاکوانی ڕامیاری و ئه‌ندامی پـێشـووی ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانی شـاری قوروه له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و به تایبه‌تی له ماڵپه‌ڕه‌کانی سه‌ر ئنته‌رنێت خه‌ڵـکی ئێران نیشـانیان داوه که‌وا ده‌یانه‌وێت جارێـکی دیکه وه‌کو خۆپـیشـاندانه‌کانی پـێشـوو بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به حکومه‌ت و سه‌رکوتکردن و چه‌وسـاندنه‌وه‌ی خه‌ڵـک ده‌ربـبڕن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:21 خوله‌كه.