Accessibility links

پـۆلیسی ئێران ئاگاهی ده‌داته‌ ئۆپـۆزیسـیۆن له‌ دژی سـازدانی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی


ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگ‌وباسی ئێران ده‌ڵێت پـۆلیس ئاگاهی داوه‌ته‌ ڕێـکخراوه‌کانی ئۆپـۆزیسـیۆن دژی خۆپـیشـاندان‌کردن له‌م هه‌فته‌یه‌دا، واته‌ هاوکاتی سیـیه‌مین سـاڵیادی ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ تاران.

چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر میر حسێن موسه‌وی کاندیدی شـکسـتخواردوی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ئاماژه‌ به‌وه‌ کردبوو پـێویسـته‌ لایه‌نگرانی به‌شـداری بکه‌ن له‌و بۆنانه‌ی سـازده‌کرێن له‌ سـاڵیادی ده‌سبه‌سه‌رداگرتنه‌که‌ی سـاڵی 1979 ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ تاران.

ڕۆژی شه‌ممه‌ میر حسێن موسه‌وی ڕاگه‌یاندنێـکی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆی بڵاوکردۆته‌وه‌، تیایدا هاتووه‌ بزووتنه‌وه‌که‌ی سووره‌ له‌سه‌ر داواکانی.

حکومه‌تی ئێران خۆپـیشـانده‌رانی سه‌رکوت‌کردووه‌ پاش ئه‌و ناڕه‌زایی‌یانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵـبژاردنه‌ مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی 12 ی شه‌ش ده‌ریان‌ده‌بڕی.

محه‌مه‌دی خاته‌می سه‌رۆکی پـێشـووی ئێرانیش هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه‌ گوتبووی لایه‌نگرانی به‌رده‌وام‌ده‌بن له‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌م حکومه‌ته‌ی ئێسـتای مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG