سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی نزیـک له عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵای کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن ڕه‌نگه ئه‌و له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی خۆی بکێشێته‌وه، ئه‌وه‌ی بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو سـازبکرێت و له به‌رامبه‌ر سه‌رۆک حامید کارزای‌دا بوه‌ستێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و نێگه‌رانیـانه‌ی له‌سه‌ر بڕوا و متمانه‌یی ده‌نگدانه‌که هه‌یه.
به‌پـێی ئه‌و ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیانه‌ی له زاری کاربه‌ده‌سـتانه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا خۆی له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کێشێته‌وه ئه‌گه‌ربێت و تا ڕۆژی شه‌ممه داخوازیـیه‌کانی له به‌رچاو نه‌گیرێت.
به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا متمانه‌ی به گه‌ڕی دووه‌م نیـیه و داوای کردووه سه‌رۆکی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌فغانسـتان عه‌زیزوڵڵا لۆدین له پـۆسته‌که‌ی لابدرێت، به‌ڵام به‌ڕێز کارزای ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن گوتوویه‌تی به‌شـداری نه‌کردنی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وایی هه‌ڵـبژاردنه‌که نابێت.
ڕۆژی شه‌ممه و له میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب خانم هێله‌ری گوتی حاڵه‌تی له‌و جۆره شتێـکی نا ئاسایی نیـیه و له ئه‌مه‌ریکاش ڕوویداوه.