وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن سه‌رله‌نوێ داکۆکی له ڕێبازی ئه‌مه‌ریکا بۆ پاکسـتانیـیه‌کان کرده‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی له هه‌رێمه‌کانیاندا بێزاربوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئیسلام ئاباد خانم کلنتن بۆ کۆمه‌ڵێـک له ڕابه‌رانی خێڵه‌کی هه‌رێمی بێ ئۆقره‌ی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان دووا.
ئه‌ندامێـکی په‌رله‌مانی پاکسـتان هانی خانم کلنتنی دا بۆ کۆتاییهێنان به شه‌ڕ و ناکۆکی ئه‌فغانسـتان له ڕێـگه‌ی دانوسـتاندنه‌وه و درێژه‌دان به‌و هه‌وڵانه له پاکسـتاندا.
هه‌رچه‌نده وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پـێشـوازی له هزری دانوسـتاندن کرد، به‌ڵام گوتی ده‌بوایه ئه‌مه‌ریکا شه‌ڕی له دژی تاڵیبان بکردایه، چونکه له دوای هێرشه تێرۆریستیـیه‌کانی 11 ی نۆی سـاڵی 2001 وه تاڵیبان ڕازی نه‌بوون ده‌سـتبه‌رداری ئهلقاعیدهبن.
پـێشـووتر له شـاری لاهور خانم کلنتن به کۆمه‌ڵێـک له خوێندکارانی زانکۆی ڕاگه‌یاند که کارێـکی قورسه باوه‌ڕ به‌وه بکات که حکومه‌تی پاکسـتان نه‌یتوانیوه ڕابه‌رانی ئه‌لقاعیده ده‌سـتگیربکات ئه‌گه‌ر به ڕاسـتی بیانویسـتایه.