له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاسایی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق پـێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 28 ی ده متمانه به کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان به سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سـاڵح و جێـگره‌که‌ی ئازاد محه‌مه‌د نه‌جیب به‌رواری به‌خشـرا.
کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێم له 19 وه‌زاره‌ت پـێـکهاتووه که ئه‌مڕۆ ته‌نیا 18 یان پـۆسـته‌کانیان وه‌رگرت و وه‌زاره‌تی کاره‌با که‌سی بۆ دیاری نه‌کرا.
و له 18 وه‌زاره‌ته‌که‌ش وه‌زاره‌ته‌کانی پـێشـمه‌رگه و ناوخۆ و سـامانه سـروشـتیـیه‌کان و دارایی وه‌زیره‌کانی کابینه‌ی پـێـنجه‌م له شـوێنه‌کانی پـێشـوویان مانه‌وه. هه‌روه‌ها کابینه‌که یه‌ک وه‌زیری ئافره‌تی تێدایه.
له به‌شی یه‌که‌می کۆبوونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مان و دوای گفتوگۆیه‌ک فراکسیۆنی گۆڕان که خاوه‌نی 25 کورسین له په‌رله‌مان له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌که چوونه ده‌ره‌وه و به‌شـداریـیان له ده‌نگدانی متمانه پـێدانی کابینه‌که نه‌کرد.
هه‌روه‌ها سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌میری کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی عه‌لی باپـیر له پرێس کۆنفرانسـێـکدا ڕایگه‌یاند که کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شـداری کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێم ناکات و وه‌ک کوتله‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی کوردسـتاندا کاره‌کانی خۆی جێبه‌جێ ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م و جێـگره‌که‌ی وه‌ک ئه‌و گوتی به مه‌رجه‌کانیان ڕازی‌نه‌بوون.
کۆمه‌ڵی ئیسلامی خاوه‌ن چوار کورسـیـیه له په‌رله‌مانی کوردسـتان و هه‌روه‌ها یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان که ئه‌ویش خاوه‌نی 6 کورسـیـیه به‌شداریـیان له کابینه‌که‌دا نه‌کرد.
له مه‌راسیمی سـوێندخواردنی وه‌زیره تازه‌کان سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سـعود بارزانی و خاتۆ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و نێچیرڤان بارزانی و دکتۆر فوئاد مه‌عسوم و دکتۆر ڕۆژ نوری شـاوه‌یس و عه‌دنان موفتی سه‌رۆکی پـێشـووی په‌رله‌مان و چه‌ندین به‌رپـرسـانی حزبی و حکومی کوردسـتانی و عێراقی و بیانی ئاماده‌بوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:48 خوله‌كه.