ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان ڕۆژی سێشه‌ممه گوتیان ئه‌و 11 ئێرانیـیه‌ی که ده‌سـتگیریان کردبوون له‌سه‌ر به‌زاندنی سـنوور به شـێوه‌یه‌کی نایاسایی ئێسـتا ئازادیان کردوون.
ڕوون نیـیه له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ک ئه‌و که‌سـانه‌یان ئازادکردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان له سه‌ره‌تادا به پاسـدار ناویان هێنان، به‌ڵام دواتر گوتیان ئه‌وانه پاسه‌وانانی ئاسایشن.
ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند ئه‌وانه پاسه‌وانی سـنوورن و خه‌ریکی ڕاوه‌دونانی ماشێنێـک بوون که خۆی کردووه به ناو پاکسـتاندا و گومانیان لێده‌کرد هی قاچاخچیان بێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی ئێرانی له مهشکیلی پارێزگای بلوچسـتانی نزیک سـنووری ئێران ده‌سـتگیرکرد. گرووپی جوداخواز له‌و هه‌رێمه بۆ ده‌یان سـاڵه هێرشی بچوک بچوک له دژی حکومه‌تی فیدراڵی له ئیسلام ئاباد ئه‌نجام ده‌ده‌ن.