گرووپـێـکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له عێراق به‌رپـرسیارێتی خۆیان له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی به‌غدا ڕاگه‌یاند ئه‌وه‌ی تیایدا به لایه‌نی که‌م 155 که‌س کوژران و زیاتر له 500 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
ئه‌و گرووپه چه‌کدار که ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراقیان له‌خۆیانه‌وه ناوه له ماڵپه‌ڕێـکی سه‌ر به خۆیان ڕایانگه‌یاندووه که‌وا ئه‌وان له پشت ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه بوون.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی وه‌باڵی ئه‌و هێرشـانه‌ی خسته ئه‌ستۆی ئه‌لقاعیده و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی پـێشـووی پارتی به‌عس و گوتی مه‌به‌سـتیان نانه‌وه‌ی ناسهقامگیریـیه له عێراق و ڕێ له ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی مانگی یه‌ک بگرن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت ئه‌وان به لایه‌نی که‌م 70 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه، وه‌لێ ورده‌کاری زیاتری له‌و باره‌یه‌وه ناداوه.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق هه‌روه‌ها به‌رپـرسیارێتی خۆیان له ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌کانی مانگی هه‌شتی به‌غدا ڕاگه‌یاندووه ئه‌وه‌ی له نزیـک وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌ت ڕوویاندا و به‌هۆیانه‌وه زیاتر له 100 که‌س کوژران.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.