Accessibility links

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کۆریای باکور زۆر خراپه‌


به‌رپـرسێـکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کۆریای باکوردا زۆر خراپه‌، ئه‌مه‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ی هاوڵاتیـیانی له‌ ژێر باری ئه‌و ڕژێمه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌دا ده‌ناڵێنن.

ڤیتیت مونتاربهۆرن به‌رپـرسی تایبه‌ت له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کۆریای باکور ده‌ڵێت له‌ کۆی 24 ملیۆن 9 ملیۆن له‌ هاوڵاتیـیانی ئه‌و وڵاته‌ کۆمۆنیسـته‌ برسین.

ناوبراو وه‌باڵی ئه‌م کاره‌ ده‌خاته‌ که‌مکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌و وڵاته‌ به‌هۆی تاقیکردنه‌وه‌ی ناوه‌کی و هه‌روه‌ها موشه‌که‌کانی پـیۆنگیانگ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG