سـکرتێری گشـتی هاوپه‌یمانی ناتۆ هانی ئه‌ندامانی نێو هاوپه‌یمانێتیـیه‌که‌ی داوه به ته‌واوی پـشـتگیری له هه‌وڵه‌کانی جه‌نگ له ئه‌فغانسـتان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌فغانی بتوانن ئه‌رکی زیاتری به‌رپـرسیارێتی بگرنه ئه‌سـتۆ.
له‌و باره‌یه‌وه ڕاسموسین ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بووانی کۆنفرانسی ناتۆ ئه‌وه‌ی له وه‌زیرانی به‌رگری پـێـکهاتبوو و له سـلۆڤاکیا سـازدرا، پـێی گوتن " زووتر له‌وه‌ی دره‌نگتر هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ ڕۆڵی پـشتگیری ده‌بینێت، هاوکات هێزه‌کانی ئه‌فغانی پـێشه‌وایی ده‌که‌ن."
هه‌روه‌ها له گوته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌و پـرسیاره سه‌ره‌کیـیانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هاوپه‌یمانی ناتۆ ده‌بنه‌وه ئه‌وه‌یه ئایا پـشـتگیری له سـتراتیژی ژه‌نه‌ڕاڵ سـتانلی مه‌ککرسـتاڵی فه‌رمانده‌ی باڵای ئه‌مه‌ریکایی له ئه‌فغانسـتان بکات. ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌ککرسـتاڵ ئه‌وه‌ی داوای هێزی فره‌تری دابینکردنی سه‌رچاوه پـێویسـتیـیه‌کانی بۆ جه‌نگی ئه‌فغانسـتان کردووه و پـێشـبینی ده‌کرێت وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆ له زانیاری په‌یوه‌ست به سـتراتیژی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان ئاگادار بکات.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئه‌ویش ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که ده‌بێت.
باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له نزیـکه‌وه چاودێری ڕه‌وشی سیاسی ئه‌فغانسـتان ده‌کات، له‌وانه سـازدانی خولی دووه‌می هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و بڕیاردانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هێزی دیکه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بکات یان نا.