ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب و ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تر به لای که‌م 23 که‌س کوژران.
پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشـبه‌رێـکی خۆکوژ خۆی له نزیـک ده‌زگایه‌کی له‌شـکری ته‌قانده‌وه و ده‌رئه‌نجام 8 که‌سی کوشت و 13 که‌سی تریشی بریندارکرد. هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت هێرشه‌که له خاڵێـکی پشـکنینی شـاری که‌مره‌ی ڕۆژئاوای ئیسلام ئاباد ڕوویدا.
پاشـان ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ده‌ره‌وه‌ی چێشـتخانه‌یه‌کی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری پـیشـاوه‌ر ڕوویدا و له ئاکامدا به لای که‌م 8 که‌س کوژران.
له هه‌رێمی خێڵه‌کی مۆهمه‌ندیش بۆمبێک به پاسـێـکدا ته‌قیـیه‌وه که زه‌ماوه‌ندگێڕانی ده‌گواسـته‌وه و به لای که‌م 15 که‌س کوژران.
شـایه‌نی باسه له‌وه‌ته‌ی ده‌سـپـێـکی هه‌ڵمه‌تی له‌شـکری سـوپای پاکسـتان له دژی هێزه‌کانی تاڵیبان له باشوری هه‌رێمی وه‌زیرسـتان، هێرشی میلیتانه‌کان ڕووی له زیادبوون کردووه.