وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان شـا محه‌مه‌د قوره‌یشی ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کات که داوای ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵێـکی میلیتانی سـووننی ده‌کات که لۆمه کراوه به بۆمب ته‌قاندنه‌وه‌ی خۆکوژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ئێران.
قوره‌یشی پـشـتڕاستی کرده‌وه که به‌م زووانه شـانده‌یه‌کی ئێرانی سه‌ردانی ئیسلام ئاباد ده‌کات تا باسی هێرشه‌که‌ی یه‌کشه‌ممه بکرێت که له ئه‌نجامی 57 که‌س له سـتانی سیستان و بلوچسـتان له باشوری ئێران کوژران کۆمه‌ڵی میلیتانی سـووننی به ناوی جوندوڵـڵا به‌رپـرسیارێتی هێرشه‌که‌ی گرتۆته. ئه‌سـتۆ 14 ئه‌ندامی سـوپای پاسـداران له ناو کوژراوه‌کان بوون.
کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ده‌ڵێن میلیتانه‌کان بنکه‌یان له پاکسـتانه و کاربه‌ده‌سـتان داوایان له پاکسـتان کردووه که ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵه‌که ڕاده‌ستی بکاته‌وه.