قانون‌دانه‌رانی ئێرانی داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی دادگا کردووه که میر حسێن موسه‌وی کاندیدی پـێشـووی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی به تۆمه‌تی ناوزڕاندنی ڕژێمی ئیسلامی دادگایی‌بکرێت.
میدیای ئێران له ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاپـۆرتی داوه که‌وا 100 له ئه‌ندامانی کۆنه‌پارێزی 290 کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مان سکاڵایان بۆ غولام حسێن موحسنی به‌رپـرسی باڵای دادگا تۆمارکردبوو سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامبوونی موسه‌وی له ئیدیعاکانی له‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی دوازده‌ی حوزه‌یران فرتوفێڵی تێدا کرابوو.
قانون‌دانه‌ر حامید ڕازی گوتوویه‌تی که‌وا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئومێده‌واربوون که موسه‌وی ده‌ست له چالاکیـیه‌کانی هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام ئه‌و کاندیده پـێشـووی سه‌رۆکایه‌تی ڕیفۆرمخوازه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا دووباره داوای له پـشـتیوانکه‌رانی کرد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌کانیان به‌رده‌وام‌بن.