کۆمسـیۆنی که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـشـتیوانی لێـده‌کات و له ڕاپـۆرته‌کانی فرتوفێڵ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانسـتان ده‌کۆڵێته‌وه فه‌رمانی داوه‌ته کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له 210 بنکه پـۆچهڵ ڕابگه‌یه‌نرێن.
له بڵاوکراوه‌یه‌کی ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوه کۆمسـیۆنی پـیاداچوونه‌وه به‌سه‌ر شـکایهتان ده‌ڵێت به‌ڵـگه‌ی ئاشـکرا و جێگای باوه‌ڕی فرتوفێڵی له‌و شـوێنانه‌ی ده‌نگدان دۆزیوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش له ده‌مێـکدا که چاوه‌ڕێده‌کرا کۆمسـیۆنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ ڕاپـۆرتی خۆی به یه‌کجاری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کان بڵاوبکاته‌وه و دهمڕاستێـکیش بۆ ده‌سـته‌ی سه‌ربه‌خۆ گوتی ئه‌م ڕاپـۆرته دره‌نگانێـکی دووشه‌ممه به کاتی کابول بڵاوده‌کرێته‌وه.
ئه‌نجامه سه‌ره‌تایییه‌کان نیشـانیان ده‌دا که سه‌رۆک کارزای 54 له سه‌دی کۆی ده‌نگه‌کانی هێنابوو، به‌ڵام کۆمسـیۆنهکه ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده پسـوڵهی ده‌نگدان ئه‌وانه‌ی فرتوفێڵیان تێدا کراوه ده‌توانێت فڕیان بداته ده‌رێ که به‌ڕێز کارزای بگه‌یه‌نێته ژێر 50 له سه‌د و بۆی هه‌یه هه‌ڵـبژاردنه‌کان بکه‌ونه گه‌ڕی دووه‌م له‌گه‌ڵ نه‌یاری سه‌ره‌کی کارزای عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا.