هێزه‌کانی پاکسـتان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه شه‌ڕێـکی توندیان له‌گه‌ڵ ئه‌و میلیتانانهدا کرد که به‌رگریـیان له مۆڵگه سه‌ره‌کیـیه‌کانی خۆیان دکرد له شوێنه شـاخاویـیهکانی باشوری وهزیرسـتاندا که ناوچه‌یه‌کی خێڵه‌کیـیه و ده‌که‌وێته نزیـک سـنووره‌کانی ئه‌فغانسـتان.
هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی پاکسـتان به پاڵپـشـتی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کان به‌رده‌وامن له نزیـککهوتنهوه له مۆڵگه‌ی سه‌ره‌کی میلیتانه‌کان، ئه‌مه‌ش له دووم ڕۆژی هه‌ڵـمه‌ته بهرفراوانهکهیاندا له دژی یاخیبووانی تاڵیبان و قاعیده له‌وێ.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له 24 کاتژمێری یه‌که‌می ئۆپهراسـیۆنهکهدا 60 چه‌کدار و 5 سه‌ربازی پاکسـتانی کوژراون.
گوته‌بێژی له‌شـکری پاکسـتان ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌تهه‌ر عه‌باس ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه نزیکه‌ی 30 هه‌زار سه‌رباز له سێ قۆڵه‌وه هێرشـیان کردۆته سه‌ر میلیتانه‌کان که ژماره‌یان نزیکه‌ی 10 هه‌زار چه‌کدار ده‌بن.
له‌شـکری پاکسـتان ده‌ڵێت سه‌ربازه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه ده‌سـتیان به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی تاڵیباندا گرتووه له شـاخێـکدا له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سپینکهی ڕهغزای.
ئه‌م ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـکریـیه که له‌مێژه‌وه چاوه‌ڕوانده‌کرا پاش ئه‌و زنجیره هێرشـانه دێت که له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا کران و زیاتر 175 که‌سیش تیایاندا کوژران. حکومه‌تی پاکسـتان تاڵیبانه‌کانی وڵاته‌که‌ی که بنکه‌یان له باشوری وهزیرسـتانه به‌و هێرشـانه تۆمه‌تبارده‌کات.