هێشتا ژماره‌یه‌ک کۆسپ له به‌رده‌م په‌سه‌ندکردنی قانونی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌ن، له‌وانه هه‌ڵـبژاردنی پارێزگای که‌رکوک.
ئازاد چالاک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت لایه‌نی عه‌ره‌بی و تورکمانی ده‌زانن ئه‌گه‌ربێت و هه‌ڵـبژاردن یاخود سه‌رژمێری له پارێزگای که‌رکوکدا بکرێت ئه‌وا کورد زۆرینه ده‌بێت، بۆیه پـێیانخۆش نیـیه چ له ئێسـتادا و چ له دوایی هه‌ڵـبژاردن به شـێوه‌یه‌کی ئاسایی له‌و پارێزگایه‌دا بکرێت و له‌و پـێناوه‌دا عه‌ره‌ب و تورکمان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پارێزگاکه بۆ سێ بازنه دابه‌شبکه‌ن تا کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان وه‌ک یه‌ک له که‌رکوک ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت.
پاشـان ئازاد چالاک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و له په‌رله‌مانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگ لایه‌نی عه‌ره‌ب و تورکمان په‌سه‌ندی ئه‌و دابه‌شکردنه بکه‌ن ئه‌وا کورد ده‌توانێت به‌پـێی ده‌سـتور له سه‌رۆکایه‌تی کۆماره‌وه یاسـاکه ڕه‌تبکاته‌وه و یاخود کورد به گشتی بایکۆتی هه‌ڵـبژاردنه‌کان بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:19 خوله‌كه.