هه‌ندێ لایه‌نی عه‌ره‌ب و تورکمان داوا ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵـبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق پارێزگای که‌رکوک بۆ چه‌ند بازنه‌یه‌کی هه‌ڵـبژاردن دابه‌شبکرێت و ته‌نانه‌ت هه‌ندێـکیشـیان ده‌ڵێن با هه‌ڵـبژاردن له‌وێ هه‌ر نه‌کرێت.
گۆران تۆفیق له به‌غداوه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه وتیایدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عادل به‌رواری ئه‌ندامی کوردی ناو په‌رله‌مانی عێراق کردووه.
به‌ڕێز به‌رواری ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی ئێمه نه‌گۆڕه و هه‌ر گۆڕانکاریـیه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سـتوردا له هه‌ڵبژاردنی که‌رکوکدا بکرێت ئه‌وا ئێمه بایکۆتی هه‌موو پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌که ده‌که‌ین. له درێژه‌ی قسه‌که‌یدا به‌ڕێز به‌رواری ده‌ڵێت که‌رکوکیش پارێزگایه‌که وه‌کو سلێمانی و دهۆک و به‌سره و نه‌ینه‌وا، بۆیه ده‌بێت هه‌موویان به یه‌ک قانون و به یه‌ک شـێواز و له یه‌ک ڕۆژ هه‌ڵـبژاردن تیایاندا ئه‌نجامبدرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.