Accessibility links

موعه‌زه‌ز ئه‌مین عه‌زیز باس له‌ هۆکاری کێشانه‌وه‌ی سـکاڵا له‌ دژی کۆمپانیای ثێرمۆ فیشه‌ر ده‌کات


بۆستن هیڕاڵد و فۆکس نیوز هه‌واڵێـکیان بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ له‌ ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس وه‌ریانگرتووه‌، ده‌ڵێت کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ ئه‌مه‌ریکای باکوری وازی له‌ سـکاڵایه‌ک هێناوه‌ که‌ له‌ دادگای فیدراڵی ویلایه‌تی میریلاند تۆماریکردبوو له‌ دژی کۆمپانیای ثێرمۆ فیشه‌ر ئه‌وه‌ی‌ گوایه‌ که‌ره‌سـته‌ی چه‌کی کیمیاوی به‌ ڕژێمی سه‌دام حسێن فرۆشـتووه‌.

موعه‌زه‌ز ئه‌مین عه‌زیز جێـگری سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ ئه‌مه‌ریکای باکوری ده‌ڵێت به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵـگه‌ی ته‌واو پارێزه‌ره‌که‌یان وازی له‌ سـکاڵاکه‌ هێناوه‌. ده‌شڵێت به‌ڵام هێشـتا سـکاڵاکانی دیکه‌ی دژی حکومه‌تی عێراق و کۆمپانیاکانی تر هه‌ر ماوه‌‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:26 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG