ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری له به‌غدای پایته‌خت کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی به‌ست به مه‌به‌ستی خستنه ڕووی دوا پـێشـهاته سیاسیـیه‌کان و په‌یوه‌ندیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت به‌ڕێز زێباری گوتوویه‌تی ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی نێوان به‌غدا و دیمه‌شق ئه‌نجامدران به مه‌به‌ستی تهسهلیمکردنی ئه‌و عێراقیـیانه‌ی له سوریان و گۆمان ده‌کرێت ده‌سـتیان له ته‌قینه‌وه خوێناویـیه‌کانی 19 ی مانگی هه‌شتی به‌غدادا هه‌بووبێت هیچ ئه‌نجامێـکی نه‌بووه و بۆیه عێراق داوای پـێـکهێنانی لیژنه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌م تاوانه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:15 خوله‌كه.