کاربه‌ده‌سـتانی زانیاری ده‌ڵێن فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی پاکسـتان میلیتانیان به درێژایی سـنووری ئه‌فغانسـتان کردۆته نیشـان، به لانی که‌م 9 یاخیبوویان کوشـتوون.
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان گوتیشـیان چوارشه‌ممه هێرشه‌کانی هێزی ئاسـمانی بۆ سه‌ر حه‌شـارگه‌کانی میلیتانان له هه‌رێمی وهزیریسـتانی باشور له کاتێـک کرا که هێزه‌کان به‌رده‌وام خۆ بۆ هێرشێـکی گه‌وره‌ی زه‌مینی له دژی میلیتانان ئاماده ده‌که‌ن.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌که فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی پاکسـتان بنکه بهرگومانهکانی تاڵیبانیان له ناوچه‌که کردۆته نیشـان.
سێشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کان ناوچه‌ی خۆڕاگری تاڵیبان وه‌کو مه‌کین، لهدها، نهوازکوتیان له وهزیریسـتانی باشور کردبووه نیشـان به لانی که‌م له‌وێ 2 که‌س کوژران.