وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت بۆ ڕووسیا گرنگه ڕێز له مافه سه‌ره‌تایییه‌کان مرۆڤ و ئازادی بنێت، وه‌کو مافی به ئاشـکرا به‌شـداریکردن له پـرۆسه‌ی سـیاسی وڵات.
چوارشه‌ممه کلنتن به کۆمه‌ڵێـک خوێندکارانی زانکۆی حکومه‌تی مۆسـکۆی گوت وڵاتیان ده‌بێت به‌هێز بکرێن تا بڕیار بده‌ن به‌پـێی چ یاسایه‌ک ده‌توانن بژین.
ئه‌و گوتیشی ئازادی بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێسـتی نه‌باو و ناکۆکبوون له‌گه‌ڵ عهقڵیـیهتی باو گرنگن بۆ هه‌ر کۆمه‌ڵـگایه‌کی داهێنه‌ر.
خانم کلنتن گوتیشی هه‌ر ئه‌م نرخ و به‌هایانه‌ن که ده‌بنه مایه‌ی نیگه‌رانی زۆری واشـنتن سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی ئه‌م دوایـیانه بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان و خه‌باتکارانی مافه‌کانی مرۆڤ له ڕووسیا.
پـێشـتر ئه‌مڕۆ له گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ ڕادیۆیه‌کی خۆجێیی کلنتن باسی مه‌رگی ڕۆژنامه‌وانی لێـکۆڵینه‌وه ئانا پـۆلتیکۆڤسکایای کرد که له سـاڵی 2006 کوژرا.
کلنتن گوتیشی وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه ڕابردووی پـڕ له نه‌یاری سـاڵانی شه‌ڕی سارد له‌بیربکات.