ئێران هۆشـداریـیهکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی که‌م بایه‌خ وه‌رگرتووه که جیهان هه‌تاهه‌تا چاوه‌ڕوانی ئێران ناکات بۆ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌رکه نێونهتهوهیییهکانی له باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوهکیـیهوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران حه‌سه‌ن قهشـقاوی له ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی هه‌ڕه‌شه و دانانی واده‌ی کۆتایی هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر دروسـتکردنی ناوه‌کی وڵاته‌که نابێت.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن گوتی به ته‌نها قسه به‌س نیـیه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بیسه‌لمێنێت پابه‌نده له‌سه‌ر کرداره‌کانی به‌رامبه‌ر به به‌شی تری جیهان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌یڤد ملباند له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ هێله‌ری کلنتن له له‌نده‌ن گوتی ئێران قه‌د هه‌لێـکی تری وای بۆ ناڕه‌خسێت بۆ به‌شـداریکردن له په‌یوه‌ندی ئاسایی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا.