Accessibility links

فرۆشتن و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی له‌ شـاری نه‌جه‌فی عێراق قه‌ده‌غه‌ده‌کرێت


ڕێبه‌رانی خۆجێـیی له‌ نه‌جه‌ف که‌ پـیرۆزترین شـاری شیعه‌کانه‌ له‌ عێراق فرۆشـتن و خواردنه‌وه‌ی مه‌یـیان لێ قه‌ده‌غه‌کردووه‌.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌م بڕیاره‌یان که‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ کاری‌پـێـکراوه‌ پـێویسته‌ چونکه‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ له‌ دژی بیر و باوه‌ڕی ئیسلامه‌.

مه‌ی به‌ شـێوه‌یه‌کی فراوان له‌ به‌غدا و شـاره‌کانی دیکه‌ی عێراقدا ده‌فرۆشرێت.

نه‌جه‌ف یه‌که‌م شـاری عێراقیش نیـیه‌ که‌ فرۆشـتنی مه‌ی لێ قه‌ده‌غه‌بکرێت. له‌ مانگی هه‌شت هه‌مان بڕیار له‌ شـاری به‌سره‌ش درا.

شـاری نه‌جه‌ف 150 کیلۆمه‌تر خواروی به‌غدایه‌ و گۆڕی ئیمام عه‌لی ئامۆزای پـێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌دی لێـیه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG