دوای بانگێشت‌کردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کان ده‌نگۆی له‌سه‌ر کار لابردنی بڵاوبوویه‌وه و په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به حزبی ده‌عوه و ڕه‌وتی سه‌در و حزبی فه‌زیله و به‌ره‌ی ته‌وافوقی سـووننی و هه‌روه‌ها چه‌ند په‌رله‌مانتارێـکی کوردیش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان دانیشـتنێـکی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌رخان بکه‌ن و فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری له‌سه‌ر پـۆسـته‌که‌ی لابه‌رن.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا چاوپـێـکه‌وتنێـکی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ری سـازکرد و ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ده‌ڵێت ئه‌وانه داوایان کردووه کۆمسـیۆنه‌که به ته‌واوه‌تی هه‌ڵـبوه‌شـێته‌وه. ده‌شڵێت کۆمسـیۆنه‌که‌یان له 9 که‌س پـێـکهاتووه و ئه‌ویش وه‌کو ئه‌وانی دیکه یه‌ک ده‌نگی هه‌یه و بڕیاره‌کان به گشـتی ده‌ده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:54 خوله‌كه.