ڕۆژی هه‌ینی کۆمسـیۆنی خه‌ڵاتی نۆبڵ ڕایگه‌یاند که‌وا باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشـتی سـاڵی 2009 ی بردۆته‌وه.
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر باراک ئۆباما وه‌ک که‌سێـک که خوازیاری گۆڕین و ئاشـتیـیه و ده‌یه‌وێت هاوکاری له نێوان میلـلهتهکاندا زیاد بکات ئه‌وا شـایه‌نی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکه و ڕۆڵی له ئاشـتی جیهاندا هه‌بووه، پـێموایه جارێ زۆر زووه ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پـێشـکه‌ش بکرێت.
پاشـان دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت باراک ئۆباما نیازی باشه و ده‌یه‌وێت بۆ ئاشـتی کاربکات، بۆیه ئومێده‌وارین ئه‌م خه‌ڵاتی نۆبڵه زیاتر هانی بدات که به کرده‌وه له‌و پـێناوه‌دا کاربکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:38 خوله‌كه.