سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقی ئایاد سـامه‌ڕائی داوای کردبوو که شـاندێـک له نوێنه‌رانی پـێـکهاته‌کانی پارێزگای که‌رکوک سه‌ردانی به‌غدا بکه‌ن بۆ تاووتوێـکردنی کێشه‌ی که‌رکوک و به تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق ئه‌وه‌ی بڕیاره له 16 ی مانگی یه‌کدا سـازبکرێت.
له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د که‌مال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئێمه وه‌کو گرووپی کوردی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی له پارێزگاکه‌ماندا ئه‌نجام‌بدرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:28 خوله‌كه.