سێ بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز بووه مایه‌ی دڵه‌ڕاوکێ له باشوری پاسفیک له کاتێکدا ئاستی ئاو له دورگه‌کاندا به‌رز بۆوه و مه‌ترسی ڕوودانی سونامیـیه‌کی وێرانکه‌ر زیادی کرد.
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت بومه‌له‌رزه‌ی یه‌که‌می ڕۆژی پـێجشه‌مه له‌سه‌ر پـێوانه‌ی ڕێخته‌ری 7.8 بوو و به نزیکه‌ی 300 کیلۆمه‌تر له باکوری ڕۆژئاوای ڤانوواتوو ڕوویدا.
دوو بومه‌له‌رزه‌که‌ی تریش له پله‌ی 7 زیاتر بوون که هه‌ر له هه‌مان ناوچه ڕوویدا.
نێوه‌ندی هۆشداری سونامی پاسفیک هۆشداری ڕوودانی سونامی له ته‌واوی باشوری ڕۆژئاوای پاسفیك ڕاگه‌یاند له ناویاندا چه‌ند دوورگه‌یه‌کی هاوینه‌هه‌وار و ئوسترالیا و نیوزیله‌ندا و ئه‌نده‌نووسیاش.
پاشان ئه‌و هۆشداریـیه هه‌ڵگیرا دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند شه‌پۆلێکی که‌م له هه‌ندێ له دورگه‌کانی دا، و هیچ زیانێکی گیانی ڕانه‌گه‌یه‌ندرا.
جێێ باسه ئه‌م هۆشداریه‌ش دوو هه‌فته پاش بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که‌ی دورگه‌ی سامۆن هات که چه‌ند شه‌پۆلێـکی سونامی لێکه‌وته‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی نزیکه‌ی 200 که‌س.