ڕۆژی دووشه‌ممه مامۆسـتایانی شـاری خانه‌قین خۆپـیشـاندانێـکیان له شـاره‌که‌یاندا ڕێـکخست به مه‌به‌سـتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ی که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای دیاله ده‌ریکردووه و تیایدا هاتووه ده‌بێت خوێند له هه‌موو خوێندنگه‌کانی پارێزگای دیاله به زمانی عه‌ره‌بی بێت به شـاری خانه‌قینیشه‌وه که زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی کوردن.
له‌و باره‌یه‌وه له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سـلێمانی ڕاپـۆرتی ناردووه و هه‌روه‌ها هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌میر محه‌مه‌د نور سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شـاری خانه‌قیندا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.