سه‌رۆکی ئاژانسی ناوه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی گه‌یشـتۆته ئێران و هیوداره ئه‌و ده‌زگا ناوه‌کیـیه‌ی که له‌م دوایـیانه ئاشـکرا بوو له به‌رده‌م پـشـکنهراندا کراوه‌بێت.
چه‌ند کاتژمێرێـک به‌ره له‌وه‌ی به‌ڕێز ئه‌لبه‌رادعی ڕۆژی شه‌ممه بگاته تاران، سه‌رۆکی ئێران جارێـکی دیکه داکۆکی له هه‌ڵـوێسـتی وڵاته‌که‌ی کرد و گوتی ئێران هه‌رگیز هه‌وڵی نه‌داوه ده‌زگای ناوه‌کی نزیـک شـاری قوم بشارێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکاشی تاوانبار کرد به‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کردووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی هاوپه‌یمانی جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران هه‌وڵی داوه ئه‌و ده‌زگای پـیتاندنی یۆرانیۆمه به نهێنی بهێڵێته‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆکی ئاژانسی ناوه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی پـێشتر گوتبووی ئێران له دیوی چه‌وتی یاسا بووه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌رادعی پاش دوو ڕۆژ له‌وه دێت که زلهێزانی جیهان داوایان له ئێران کرد ڕێـگه به پـشـکنه‌ران بدات بچنه ناو ئه‌و ده‌زگایه. ئێرانیش گوتبووی ملکه‌چی داواکه ده‌بێت.